به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، به‌رپرسێکی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به مه‌ترسی پاشماوه‌کانی داعش له‌م پارێزگایه هۆشداری دا.
فه‌لاح یایجلی، نوێنه‌ری پارلمانی عێراق له به‌ره‌ی تورکمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی یایجی له که‌رکووک وتی: هێرشی داعشییه‌کان بۆ سه‌ر یایجی، دوبز و قه‌ره‌ته‌په له ڕۆژهه‌ڵاتی که‌رکووک به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌م هێرشانه له لایه‌ن پاشماوه‌کانی داعش ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌ر بۆیه دووباره بوونه‌وه‌یان جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نییه.
یایجلی زیادی کرد که داعش له دوای شکست له که‌رکووک و ناوچه‌که ئه‌ندام و هێزی زۆری له ده‌ست داوه به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌کانیان ماون و ناوه ناوه بۆ ناسه‌قامگیر کردنی که‌رکووک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌م ناوچانه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که ده‌بێت کاری هه‌واڵگری ورد سه‌باره‌ت به پاشماوه‌کانی داعش ئه‌نجام بدرێت و به‌م کاره مه‌ترسی بوونی ئه‌م داعشییانه له‌ناو ببرێت.
Your Comment